عیراقی
باوکێک کچەکەی خۆی کوشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بابل بڵاویکردەوە کە لە شاری حیلە پیاوێک سێ ئەندامی خێزانەکەی خۆی کوشتووە، پاشان کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بابل بڵاویکردەوە کە لە شاری حیلە پیاوێک سێ ئەندامی خێزانەکەی خۆی کوشتووە، پاشان کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.
ئەمڕۆ سێشهممه 18ی كانوونی دووهمی 2022 لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بابل ئاماژەی بەوەکرد "باوکێك تەقەی لە کچەکەی کردووە و کوشتوویەتی، پاشان تەقەی لە دایکی و داپیرەی کردووە و هەردووکیانی کوشتووە، لە کۆتایشدا بە فیشەکێک خۆی کوشتووە".
ئەوەشی روونکردووەتەوە، دوای رووداوەکە هێزێکی ئەمنی تایبەت چواردەوری شوێنەکەیان داوە و تەرمەکان بۆ پزیشکی دادوەری گواستووهتەوە، بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی عیراق، لە ساڵی رابروودا هەزار و 77 تاوانی کوشت تۆمارکراوە و تەنیا ئەنجامدەری نیوەی تاوانەکان دەستگیرکراون.
ر. ئ.
ر. ئ.