کوردستانی

رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە لەم ناوچانە نەوت دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە لەم ناوچانە نەوت دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا بەردەوامە و بڕیارە سبەینێ چوارشەممە و رۆژی پێنجشەممەش نەوتی سپی لە چەند ناوچەیەکی دیکە دابەش بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە چوارچێوەی پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا سبەینێ چوارشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2022 نەوت لە سنووری ناحیەکانی خدران، ژاراوە و خەلەکان دابەش دەکات و بۆ هەرخێزانێک بڕی 200 لیتری بە 55 هەزار دینار پێدەدرێت.

هاوکات رۆژی پێنجشەممەش 20ی کانوونی دووەمی 2022 نەوتی عیراقی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دابەش دەکرێت بۆ هەرخێزانێک 200 لیتری بەنرخی 90 هەزار دینار پێدەدرێت .

ساڵانە لە کۆتایی مانگی 10ەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوچە شاخاوییەکانەوە پێش دەستپێکی وەرزی سەرما دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکات، بەڵام بە چەند هۆکارێک تائێستا نەتواندراوە نەوت بەسەر هەموو هاوڵاتییاندا دابەشبکرێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن