عیراقی

"پەسەندكردنی بودجەی 2022ی عیراق شەش مانگ دوادەکەوێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


 "پەسەندكردنی بودجەی 2022ی عیراق شەش مانگ دوادەکەوێت"
مەودا میدیا-

تائێستا لایەنەکان رێکنەکەوتوون لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عیراقیش پێشبینیدەكات بەهۆی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتەوە، پەسەندكردنی بودجەی ئەمساڵی عیراق شەش مانگ دوابكەوێت.

لە لێدوانێکدا فازڵ فەتلاوی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت كاردەكاتەسەر پەسەندكردنی بودجە و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و خزمەتگوزارییەكان.

فازڵ فەتلاوی دەشڵێت "ناكۆكییەكان لەسەر دەستنیشانكردنی سەرۆک وەزیران بەردەوامن و دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت بەشێوەیەكی خراپ كاردەكاتەسەر پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2022".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 بە ئەگەری زۆرەوە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا پەسەند دەكرێت و ئەوەش كاریگەری دەبێت لەسەر مووچەی فەرمانبەران و بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەكان و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و خزمەتگوزارییەكان".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان