کوردستانی
چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی دانیشتووانی کەرکوک درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بڕیاردراوە لە کەرکوک پشکی گازی موەلیدە ئەهلییەکان زیادبکرێت و رۆتینات لە مامەڵەی هاوڵاتییان لە فەرمانگەکان کەمبکرێتەوە و نەوتی سپیش بدرێت بەو خێزانانەی خەڵکی ناوچەکانی مادەی 140ی دەستوورن.
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نووسیوویەتی "ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەرھەمە نەوتییەکانی عیراق کۆبووینەوە و چەند پرسێکی گرنگ و پەیوەست بە دانیشتووانی کەرکوکمان خستەبەر باس، کە لەماوەی رابردوودا خەڵکی پارێزگاکە وەک داواکاری ئاراستەی ئێمەیان کردبوو، لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا باسمان لە ناھاوسەنگی پشکی پێکھاتەکان بە تایبەت کەمی پشکی کورد کرد لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرھەمە نەوتییەکان، بڕیاردرا پێداچوونەوە بەم پرسەدا بکرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ھاوکات زیادکردنی پشکی کەرکوک لە گازی موەلیدە ئەھلییەکان پەسەندکرا و بڕیاردرا بۆ ھەر کاتژمێرێک 15 لیتریان پێ بدرێت کە ئێستا 10 لیتریان پێ دەدرێت، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی ئەمپێری کارەبا بۆ دانیشتووانی شارەکە، ھەروەھا بڕیاردرا لەمەودوا وێنەی شۆفێر و ئۆتۆمبێلەکانیان نەگیرێت لە کاتی دەرھێنانی کارتی بەنزین".
باسی لەوەشکردووە "کەمکردنەوەی رۆتینات لە مامەڵەی ھاوڵاتییان لە کاتی ئیش و کارەکانیان، دابەشکردنی نەوتی سپی بەشێکی دیکە بوو لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەمان"، دەشڵێت "بڕیارێکی دیکەی گرنگی کۆبوونەوەکە پێدانی نەوتی سپی بوو، بەو خێزانانەی خەڵکی ناوچەکانی مادەی 140ی دەستوورن و لە شارەکانی دیکە نیشتەجێن، کە تائێستا بێبەشکراون لە بەشە نەوتی ساڵانەیان".

ر. ئ.