کوردستانی

ئامێر و كەلوپەلی كشتوكاڵی پێشکەوتوو بە جوتیاران دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامێر و كەلوپەلی كشتوكاڵی پێشکەوتوو بە جوتیاران دەدرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی کوردستان ئامێر و كەلوپەلی پێشكەوتووی كشتوكاڵی بەشێوەی قیستی درێژخایەن و بێ وەرگرتنی پێشەكی بۆ جوتیاران دابیندەكات.

لە ئاگادارینامەیەکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پاش بڕیاری ژمارە (76)ی ئەنجومەنی وەزیران و رەزامەندی وەزارەتەكانی كشتوكاڵ، ناوخۆ و دارایی و ئابووری بە هەماهەنگی کەرتی تایبەت هەڵدەستێ بە دابینکردنی (ئامێر و کەلوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی) بەشێوەی قستی درێژخایەن و بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەکیەک بۆ بەردەستبوونی ئامێرەكان بۆ جوتیاران".

"ئامێر و كەلوپەلەكان بە نرخی گونجاو، بەلێخۆشبوونی گومرگی و بەخشینی تابلۆی کشتوکاڵی دەبێت، وەك هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاڵپشتی و ئاشنایەتی جوتیارانی ئازیزی هەرێمی کوردستان بە تەکنەلۆژیای نوێ لە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی" وەزارەتی کشتوکاڵ وادەڵێت.

داواش لەو جوتیارانە دەكات كە خوازیاری وەرگرتنی ئامێر و کەلوپەلی کشتوکاڵین، بەمەبەستی تۆمارکردنی ناویان و پێدانی زانیاری لەسەر جۆری ئامێر و کەلوپەلەکان و پڕکردنەوەی فۆرم، لە رێكەوتی 2022/1/23 سەردانی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب