کوردستانی
ھەواڵی دوورخستەنەوەی ئەژی ئەمین لە لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری رەتدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری رەتیدەکاتەوە ئەژی ئەمین لە لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری ھەرێمی کوردستان دوورخرابێتەوە و دەڵێت "ناوبراو لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بەردەوامە".
ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری رەتیدەکاتەوە ئەژی ئەمین لە لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری ھەرێمی کوردستان دوورخرابێتەوە و دەڵێت "ناوبراو لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بەردەوامە".
سەرچاوەیەک لە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو دەنگۆیانە بەدرۆدەخاتەوە کە باس لە گۆڕینی لێپرسراوی دەزگاکە دەکات و رایگەیاندووە "ئەژی ئەمین، لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ھەرێمی کوردستان لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بەردەوامە و لە خەمی بەرقەراکردنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستاندایە، ھەموو ئەو ھەواڵە بێبنەمایانەی بڵاوبوونەتەوە ناڕاستن".
ئەو سەرچاوەیەی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ھەرێمی کوردستان باسی لەوەکردووە، لە رێگەی یاساوە سکاڵا لەسەر ھەموو ئەو میدیا و کەناڵانە تۆمار دەکەین کە ھەواڵی بێبنەمای لەو شێوە بڵاودەکەنەوە، ھەموو ئەو کەس و لایەن و پەیجانە راپێچی بەردەم یاسا دەکەین.
ر. ئ.
ر. ئ.