کوردستانی

ئاگادارییەک لە پارێزگای سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک لە پارێزگای سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

ئاگادارییەک لە لایەن پارێزگای سلێمانییەوە بڵاوکرایەوە تێیدا داوا لە ھاوڵاتییان دەکــەن لەکاتی بینینی ھەر حــاڵەتێکی بوونی کەسانی بێلانە لەسەر شەقام، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری کۆمەڵایەتی ئاگاداربکەنەوە .

لە ئاگادارینامەیەکدا لەیلا عومەر، جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە "دوای بەدواداچوونی چەند دڵسۆز و خەمخۆرێکی شارەکەمان لەسەر ئەو کەســانەی بێلانەن و لەسەر شەقام دەمێننەوە بەتایبەت لەم کاتی دابەزینە زۆرەی پلەکانی گەرماوە، گفتوگۆمان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی کار و چاودێری کۆمەڵایەتی کرد، ئەوانیش پێیان راگەیاندن لە رێگەی لیژنە تایبەتەکانیان لە ئامـادەباشیدان لەکاتی ئاگادارکردنەوەیان لە کەسانی بێلانە و  بۆ پاراستنی تەندروستی ئەو کەسانە  دەستبەجێ ھەڵدەستن بە ئەنجامدانی کاری پێویست". 

دەشڵێت "لەوبارەیەوە داوا لە ھاوڵاتییان دەکەین لەکاتی بینینی ھەر حاڵەتێکی بوونی کەسانی بێلانە لەسەر شەقام، دەست بەجێ پەیوەندی بە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری کۆمەڵایەتی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی ( 07700472020 )".

هەروەها باسی لەوەشکردووە "لەبارەی ئەو کەسانەی کە بێلانەن و بـاری دەرونییان باش نییە، دەست بەجێ پەیوەندی بە  104ەوە بکەن، کە بە بەردەوامی تیمی تایبەتە تیان لە ئەرکدان".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە