کوردستانی

سۆران؛ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، چوار فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆران؛ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، چوار فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كە‌ چوار فە‌رمانی دە‌ستگیركردنی ھە‌بووە.

لە راگەیەندراوەێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەکرد "ئە‌مڕۆ رێككە‌وتی 2022/1/18 لە‌دوایی چاودێری كردنێكی وردوو بێ وچان لە‌لایە‌ن تیمە‌كانی پۆلیسی ناوشاری سۆران تۆمە‌تبار (ر.ص.م.) دە‌ستگیركرا، كە‌ چوار فە‌رمانی دە‌ستگیركردنی ھە‌بوو بە‌پێی مادە‌كانی (432، 453 ،456) یاسایی سزادان".

باسی لەوەشکردووە "لێرە‌وە‌ دڵنیایی دە‌دە‌ین بە‌ ھاوڵاتییانی ئازیز كە‌ چاوپۆشی لە‌ ھیچ تۆمە‌تبارێك ناكرێت و لە‌دە‌ست یاسا رزگاری نابێت".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan