عیراقی
جارێکی دیکە چوارچێوەی ھەماھەنگی و رەوتی سەدر کۆدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح سەردانی نەجەف دەکات، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.
میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح سەردانی نەجەف دەکات، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.
لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسییەوە میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح سەردانی نەجەف دەکات، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر، ئامانجی سەرەکی سەردانەکە بۆ تەواوکردنی گفتوگۆی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و رەوتی سەدرە لەسەر چۆنیەتی پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو.
ھادی عامری وەک نوێنەری چوارچێوەی ھەماھەنگی دیاریکراوە، بۆ گفتوگۆ لەگەڵ رەوتی سەدر، تا ئێستا چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ موقتەدا سەدر ئەنجامداوە، بەڵام نەگەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی کۆتایی لە بارەی شێوازی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق.
موقتەدا سەدر کە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عیراقە بە 73 کورسی داوادەکات "حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی پێکبهێندرێت" لە بەرانبەردا لایەنە شیعەکانی دیکە کە بە چوارچێوەی هەماهەنگی ناسراون "داوای حکومەتی تەوافق دەکەن".
ر. ئ.