ئابووری
شوتی خراپ هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری ناحییەی بیارە رایدەگەیەنێت لە مەرزی شۆشمێ دەستگیراوە بەسەر بڕێكی زۆر لە شوتی كە شیاوی خواردن نەبووە و بەنیازبوون هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكەن.
حەمید بارام، بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی شوباتی 2020 لە مەرزی شۆشمێی سەر بە تەوێلًە هۆبەی گەرەنتینە دەستی بەسەر بڕێكی زۆر لە شوتی گرتووە كە خراپ بووە".
ئاماژەی بەوەشكرد "ئەو شوتیە لەئێرانەوە هاوردە كراوە و خراپ و نەشیاو بووە و بەنیازبوون لە هەرێمی كوردستان ساغی بكەنەوە".
هەروەها وتی "ئەو شوتیە زیاتر لە 12 تەن بووە و هیچ شیاو نەبووە بۆ خواردن و لە مەرزەكەوە لە ناوبراوە".
ساڵانە لە وڵاتی ئێرانەوە شوتی خراپ و ژەهراوی رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت و بەهۆیەوە بەردەوام لە سنورەكانەوە دەست بەسەر شوتی خراپەكان دەگیرێت.