عیراقی
بە موشەک ماڵی سەرۆکی پەرلەمان کرایە ئامانج
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیاکانی عیراق بڵاویانکردەوە، بە سێ موشەکی کاتیۆشا، میوانخانەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق لە قەزای گەرمەی سەر بە شاری ئەنبار کراوەتە ئامانج.
لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، ساروخەکان لە کاتژمێر 9:25 خولەکی ئەمشەودا کەوتوونەتە خوارەوە و یەکەم ساروخیان لەسەر شەقامی 20 مەتری کەوتووەتە خوارەوە، ئەوانی دیکەش لە گەراجی شارەوانی قەزاکە و ناوچەی رەشاد بوون.

بە پێی زانیارییەکان، نزیکترین ساروخیان لە دیوەخانەکەی حەلبووسییەوە؛ سێهەم دانە بووە کە لەناوچەی رەشاد کەوتووەتە خوارەوە.
سەبارەت بە زیانی گیانی و مادی ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس برینداربوون کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵە و هەردوو بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراون، زیانێکی زۆری مادیش کەوتووەتەوە لە ئەنجامی رووداوەکە.
لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا بڵاوەیان پێکراوە و چەند بازگەیەک دانراوە بۆ ئەوەی هەر گومانلێکراوێک پەیوەندی بە رووداوەکەوە هەبێت دەسگیر بکرێت.
ر. ئ.