عیراقی

موقتەدا سەدر خۆی گەیاندە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


موقتەدا سەدر خۆی گەیاندە بەغدا
مەودا میدیا-

 رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌مشه‌و به‌سه‌ردانێك له‌ نه‌جه‌فه‌وه‌ گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌خت و بڕیاریشه‌ ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق ئه‌نجامبدات.

بە پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ره‌وتی سه‌در، ئه‌مشه‌و موقته‌دا سه‌در، رێبەری رەوتی سەدر به‌سه‌ردانێك گه‌یشتوه‌ته‌ به‌غدای پایته‌خت.

میدیا عیراقییەکان باس لەوەدەکەن، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ئه‌مشه‌وه‌وه‌ موقته‌دا سه‌در ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌غدای پایته‌خت تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق ئه‌نجامبدات.

یه‌كێك له‌ كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ده‌بێت تایبه‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی ناكۆكییه‌كان.

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی ده‌كاته‌وه‌، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ سوننه‌كان (عه‌زم و ته‌قه‌دوم) و پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه‌، لایه‌نه‌ شیعیه‌ ناڕازیه‌كانیش كه‌ "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی"یان پێكهێناوه‌ جه‌خت له‌سه‌ر پێكهێنانی ته‌وافوقی نیشتمانیی و به‌شداریپێكردنی سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسییه‌كان له‌ حكومه‌تی نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان