عیراقی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و هادی عامری بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و هادی عامری بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح کۆبووەوە لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆیان کرد.

نووسینگەی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی کانونی دووەمی 2022 بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح کۆبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی هادی عامری بێت، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە له‌باره‌ی رێگەكانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی و پێویستی به‌رده‌وامبوونی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامی واقیعی و ده‌ستووری.   

هەروەها بافڵ جەلال تاڵه‌بانی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ له‌ پێویستی یه‌كخستنی بۆچوونی سیاسی و درێژه‌دان به‌ گفتوگۆ بۆ گه‌یشتن به‌و ئەنجامانەی كه‌ خواسته‌كانی هەموو گه‌لی عیراق دەهێننەدی.  
  
س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان