عیراقی
ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ هەولێر کێشەی تێکەوت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیرقدا هاتووە، ئاماژە بەوە دەکات و مەرج بۆ ناردنی 200 ملیارەکە دادەنێت باس لەوەش دەکات ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان پێوەی پەیوەست نەبێت ئەوا بەغدا 200 ملیارەکە نانێرێت.
بڕیاری ژمارە 8ی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە ساڵی 2022 دەرچووە، بە وردی ئاماژە بەوەکراوە و دەڵێت "دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئاداری داهاتوو سەرجەم ژمێرە کۆتاییەکانی لەگەڵ بەغدا پاکتاو بکات".
بەغدا دەشڵێت " ئەگەرنا بەغدا چی دیکە 200 ملیار دینارەکە نانێرێت".
لەو نووسراوەشدا هاتووە "وەزارەتی دارایی بڕی 200 ملیار دینار بۆ شایستە دارایی و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی کانوونی دووەم خەرج بکات".
200 ملیار دینارەکە ئەو بڕە پارەیەیە بەغدا و هەولێر لەسەری رێککەوتبوون کە بەغدا لەبری بڕێک نەوت و وەک تەواوکاریی مووچە بۆ هەرێمی دەینێرێت.
ک. ر.