عیراقی
کوەیت گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عیراق رادەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای کەوتنە خوارەوەی چەند مووشەکیک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵاتیی بەغدا بەهۆی ئەو دۆخەی ئێستا عیراقی پێدا تێدەپەڕێت، كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی كوەیتی هەڵپەساردنی گەشتەكانی بۆ بەغدا و ژمارەیەك پارێزگای عیراقی هەڵپەسارد.

هەروەها كۆمپانیای فڕۆكەوانیی (ئەلجزیرە) گەشتەكانی دوو رۆژی داهاتووی بۆ پارێزگای نەجەف لە باشووری عیراق راگرت.
دوێنێ هەینی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاویكردەوە، نزیک لە بەرەبەیان فڕۆكەخانەی بەغدا بە پێنج مووشەكی جۆری (كاتیۆشا) كراوەتە ئامانج، كە لە شوێنی چاوەڕوانیی فڕۆكەكانی هێڵی ئاسمانیی عیراقی كەوتوونەتەوە، هێرشەكە زیانی بە دوو فڕۆكەی عیراقی گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
ر. ئ.