عیراقی
لە بەغدا دەست بەسەر چاپخانەیەکی ساختەکردنی پارەدا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی عیراق رایگەیاند، ھێزەکانیان لە بەغدا دوو تۆمەتباریان بە بڕێک پارەی ساختەوە دەستگیرکردووە و دەستیش بەسەر چاپخانەیەکی ساختەکردنی پارەدا گیراوە.
فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی عیراق رایگەیاند، ھێزەکانیان لە بەغدا دوو تۆمەتباریان بە بڕێک پارەی ساختەوە دەستگیرکردووە و دەستیش بەسەر چاپخانەیەکی ساختەکردنی پارەدا گیراوە.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی فیدراڵی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، دوای چاودێری و ھەوڵی ھەواڵگری چڕ، لە ناوچەی (بابلشەرقی) ناوەڕاستی بەغدا، دوو تۆمەتبار بە بڕی شەش ملیۆن دیناری ساختەی جۆری 10 ھەزار دینارییەوە دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای لێکۆڵینەوەی ورد لەگەڵ تۆمەتبارەکاندا، دانیان بە بوونی چاپخانەیەکی ساختەکردنی پارەدا ناوە لە ناوچەی سەعدون شوێنی نیشتەجێبوونیان، دەستبەجێ دەستبەسەر چاپخانەکەشدا گیراوە.
لە ئێستاشدا ھەردوو تۆمەتبارەکە رەوانەی دادگای تایبەت کراون بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان.
ر. ئ
لە ئێستاشدا ھەردوو تۆمەتبارەکە رەوانەی دادگای تایبەت کراون بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان.
ر. ئ