عیراقی

پێداچوونەوە بۆ بەڵگە و سیڤی کاندیدانی سەرۆکایەتیی کۆمار کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێداچوونەوە بۆ بەڵگە و سیڤی کاندیدانی سەرۆکایەتیی کۆمار کرا

مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند پێداچوونەوەیان بۆ سیڤی و بەڵگەنامەی کاندیدانی سەرۆکایەتی کۆمار کردووە و لە دوو رۆژی داهاتوودا کاندیدە پەسەندکراوەکان رادەگەیەنن.

حاکم زاملی، جێگری سەرپکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە لە پەرلەمانی عیراق پێداچوونەوە بە بەڵگەنامە و سیڤییەکانی ئەو کەسانەدا کراوە کە خۆیان وەکو کاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار تۆمارکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە لە پەسەندکردنی کاندیدەکاندا بنەمای لێهاتوویی رەچاوبکرێت و گوێ بە فشارە سیاسییەکان نەدرێت".

ناوبراو جەختیکردووەتەوە "رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە، ناوی ئەو کەسانە رادەگەیەنرێت کە کاندیدبوونیان بۆ سەرۆکی کۆمار پەسەندکراوە".

بڕیار وایە حەوتی مانگی داهاتوو لە پەرلەمانی عیراق لە کۆبوونەوەیەکی فەرمییدا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار ئەنجامبدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش 26 کەس ناوی خۆیان تۆمارکردووە.

ب.م

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان