پەرێز سابیر

پەرێز سابیر

دەشتوانین جیانەبینەوە

وەکو دەبیستم، لەئێستای ھەرێمی کوردستان، جیابوونەوە خەریکە دەبێتە دیاردە، ئەمە نەک ئاسایی نییە، بەڵکو بووەتە دیاردە، بەداخەوە، ئەو دیاردەیە بووەتە دێوەزمە بۆ کۆمەڵگەکەمان. 

جیابوونەوە، رێگەیەکی راست نییە، بەڵام کە ژیان نەیتوانی لەگەڵی بگونجێ، ئیتر ئەو کارە دەبێتە دەرفەتێک بۆ بەردەوامبوونی ژیان، رەنگە زیانیشی ھەبێ، بەڵام ھەردوولا دەتوانن ژیانێکی نوێ بۆ خۆیان پێکەوەبنێن، دووربن لەیەکتر بەئاسودەیی.

جیابوونەوە ھۆکاری زۆری ھەیە، باری کۆمەڵایەتی و ئابووری و جیاوازیی رۆشنبیریی، ئەوە کۆتایی دنیا نییە، بەڵام دەرفەتێکی باشیش نییە بۆ ھەردوولا.

پێش جیابوونەوە؛ دەکرێ لەیەکتر تێگەیشتن بێتە ئاراوە ئەگەر ھەردوولا بیانەوێ، قوڵتربوونەوەی کێشەکان ھۆکاری زۆریان ھەیە، رەنگە ئەگەر واقعیانە مامەڵە بکەن، لێکترازان روونەدات، بەڵام ھەردوو ئەگەرەکەش کراوەن.

من پێشنیازی گفتوگۆی زیاتر لەنێوان ژنان و پیاوان دەکەم کاتێک کێشەکان گەورەتر دەبن، تا دوا سات دەکرێ ھەوڵی لێکتێگەیشتن بدەن، ئەگەر چارەسەر نەکرا، ئینجا بەئاشتەوایی لێک جیاببنەوە.

جیابوونەوو، ئەگەر بەرھەمی منداڵی لەگەڵ بێ، قورستتر دەبێ، نازی منداڵەکان نامێنن، ئایا ئەوە دروستە؟

پرۆسەی ھاوسەرگیری و بەردەوامیی قورسن، ئەگەر لێبووردەیی و لێکخۆشبوون نەبێ، بەس ئەوە مانای ئەوە نییە لەپێناو ژیانێکی رۆتینی و کۆمەڵگە، ھەر نەھامەتییەک قبووڵ بکەین.

خێزان پیرۆزە بە مەرجی رێز و یەکسانی و لێبووردەیی، ئەو ئەرکە بە ھەر کەس ناڕوات بەڕێوە، بۆیە دەرفەتی پێکەوەیی و ژیانکردن بەندە بە رێزگرتن لەیەکتر و قبووڵکردن و لێبووردەیی، ئەگەر وا نەکەین خێزانەکان زیاتر ھەڵدەوەشێنەوە و کۆمەڵگەش زیان دەکات.

وتارەکانی تری نووسەر

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan