پەرێز سابیر

پەرێز سابیر

بازدانێكی چۆنایەتی لە خەباتی ژناندا

لەڕووی ژمارەی ژنانی چالاكوان، رۆژنامەنووس و كاری رێكخراوەیی و بوارەكانی دیكەیشدا ژمارەیەكی زۆری كچان و ژنان ئامادەیی باشیان هەیە، هەڵبەت رۆڵی لە پێشخستنی خەباتی ژنانایشدا هەبووە، بەڵام هێشتا زۆری ماوە و بەئاسانی مافەكانمان وەرناگرینەوە.

بۆ ئەوەی خەباتی ژنان زیاتر بچێتە پێشەوە پێویستمان بە چۆنایەتییە نەك چەندایەتی، زیاتر قوڵبوونەوە و خۆ دەوڵەمەندكردن بە فیكری نوێ و بەكرداریكردنی، ئەمەش ئاسان ناكرێت و پێویستی بە پێكەوە كاركردنی ژنان هەیە بۆ ئەوەی هەموو تواناكان یەك بخرێن.

بۆ ئەمەش چەند شتێك بە پێویست دەزانم وەكو:
یەكەم: رێكخراوەكانی ژنان بەرنامەیەكی پەروەردەیی و مەدەنی ئامادەبكەن و پێكەوە بیكەنە كردار و سەدان خولی هوشیاری لە ناوچە دوورە دەستەكان بكەنەوە.
دووەم: بوونی راگەیاندنی كاریگەر زۆر گرنگە، بەشێوەیەك بێ گوزارشتی تەواوەتی لە دۆزی ژنان بكات و بەشێوەیەكی بەرفراوان و بە تیراژی زۆر بگەیەنرێتە دەست ژنان.
سێییەم: هەوڵی جدی بدرێ لەڕێگای رێكخراوە بیانییەكان و حكومەتەوە بۆ ئەوەی ژنان ببنە خاوەن ئابووری سەربەخۆی خۆیان كە ئەمەیان زۆر گرنگە و خەباتی ژنان لەڕووی چۆنایەتییەوە دەباتە پێشەوە.

دۆخی ئێستای كوردستان هاوكاری ژنان دەبێت لە جێبەجێكردنی پرۆژەكانیان، هێشتاكە مەترسی و بەربەستی زۆر هەیە، بەڵام كۆكردنەوەی تواناكانی ژنان و یەكخستنیان و دانانی بەرنامەیەكی واقیعی وا دەكات ژنان لەڕووی چۆنایەتییشەوە خەباتەكەیان بچێتە پێشەوە.

لە ساڵی نوێی 2020دا پێویستە ژنان زیاتر پەرە بە تواناكانیان بدەن، لە دەوری یەكتر كۆببنەوە مادام ئامانجی هاوبەشمان هەیە وەكو ئازادیی زیاتری ژنان و یەكسانیی جێندەری و رەخساندنی دەرفەتی وەكو یەكی لەنێوان ژنان و پیاوان و دووركەوتنەوە لە توندوتیژیی.

وتارەکانی تری نووسەر

Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan
Qaiwan