ئابووری
بەهای دۆلار گەیشتە نزمترین ئاست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
رەوەز میرزا، لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی رایگەیاند، بەراورد بە ئەمڕۆ بەیانی نرخی دۆلار زیاتر دابەزی بەجۆرێک 146 هەزار و 600 دینار بەرانبەرە بە 100 دۆلاری ئەمەریکی.
ئەمڕۆ شەممە 19ی شوبات رەوەز میرزا، لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، ئەمڕۆ بەهای دۆلار ئاستێکی زۆر نزمی تۆمارکرد بە جۆرێک 100 دۆلاری ئەمەریکی بە 146 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو لێدوانە سیاسییانەی چەند رۆژی رابردوو کاریگەری هەبووە لەسەر بەرزبوونەوە و دابەزینی بەهای دۆلار، بەڵام تائێستا بەفەرمی هیچ نییە، ئەوەی هەیە هەر ئەوەیە کە هاوڵاتییان دەترسن لەپڕ بەهای دۆلار داببەزێت بۆیە دۆلارەکانیان دەفرۆش.

سەرەڕای فشارەکان بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار، بەڵام بەشێکی چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، کە نرخی دۆلار دانابەزێت و ناچێتەوە سەر هەمان نرخەکەی جارانی.
ر. ئ.
ر. ئ.