عیراقی

بانکی ناوەندی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بانکی ناوەندی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

لە نوێترین هەڵوێستیدا بانکی ناوەندی عیراق سەبارەت بە بەهای دۆلار دەڵێت "ئەو گۆڕانکارییەی لە بەهای دۆلاردا کراوە کاتییە، ئەنجامێکی ئەرێنی هەبووە و کورتهێنانی داهاتی پڕکردووەتەوە".
  
لە بەیاننامەیەکدا کە بانکی ناوەندی عیراق بڵاویکردووەتەوە هاتووە "گۆڕانکاری لە بەهای دۆلار ئەنجامى ئەرێنى زۆرى هەبووە، کە دیارترینیان پڕکردنەوەى کورتهێنان بووە، لەگەڵ پێدانى هەلى کێبڕکێ بە بەرهەمهێنەران و وەبەرهێنەران لەسەر نرخى کەلوپەلى هاوردە".
  
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دووبارەبوونەوەى گۆڕانى نرخى دۆلار بۆ ماوەیەکى کورتخایەن لەلایەن هەندێ لایەنى دیاریکراوەوە بەبێ تاوتوێکردنى دەرەنجامەکەى، دەبێتە هۆى روودانى هەڵاوسان، شێواندنى بازاڕ، کاریگەرى دروستکردن لەسەر دەستکەوتەکانى نرخى فەرمى، زیادکردنى ئاڵوگۆڕى دراوى بیانى".  
  
لە بەیاننامەکەدا باس لەوەشکراوە "سەرەڕاى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت کە سروشتێکى ناسەقامگیریی هەیە، ناکرێت ئەو دوو پرسە بەیەکەوە ببەسترێتەوە، بەرزبوونەوەى ئێستاى نرخى نەوت لەلایەن حکومەتەوە بەکاردەهێنرێت بۆ بنیاتنانەوەى ئابووریی وڵات بەشێوەیەکى دروست، دەستخستنى پارە بۆ هەر شۆکێکى دارایی لە داهاتوودا".  
  
دواى داواکەى موقتەدا سەدر بۆ بانگهێشتکردنى وەزیرى دارایی و پارێزگارى بانکى ناوەندى لەلایەن پەرلەمانەوە بەمەبەستى تاوتوێکردنى دابەزینى بەهاى ئەو دراوە بەرانبەر دینار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا ناجێگیرییەکی زۆر هەیە و بەهای دۆلار نزیکەی پێنج هەزار دینار دابەزیوە.

ر. ئ.
      
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان