ئابووری
دابەزینی بەهای دۆلار بازاڕی زێڕی گەرم کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
گۆڕانکارییەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردوو لە بەهای دۆلار کاریگەری لەسەر بازاڕی کڕین و فرۆشتنی زێڕ دروستکردووە و وەک سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی ئاماژەی پێدەکات تاوەکو بەهای دیناری عیراقی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریکی بەرزبێتەوە بازاڕی زێڕ باشتر دەبێت.
دلێر تاهیر، سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی لەبارەی گۆڕانکاری لە بەهای دۆلار و کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو بەهای دیناری عیراقی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریکی بەرزبێتەوە بازاڕی زێڕ باشتر دەبێت، لەبەرئەوەی کاری ئێمە بە دۆلارە، بۆیە بازاڕی ئێمە باشتر دەبێت".
سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "لەماوەی چەند رۆژی رابردوو کە بەهای دۆلار نزمبوو بازاڕ زۆرباش بوو و جموجولی تێکەوتبوو، بەڵام دووبارە خەریکە بەهای دۆلار بەرزدەبێتەوە و بازاڕ بەرەو کزی دەڕوات".
ئەمەش دوای ئەوەدێت، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عیراقدا نزمی بەخۆیەوە بینی بە جۆرێک بەهای 100 دۆلار بۆ 142 دینار دابەزی.
س،ر