کوردستانی
باندێکی پێنج کەسی دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی پێنج کەسی راگەیاند بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک لە جۆری مارسیدس.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلى هاولاتیەک لە جۆری (مارسیدس) لە شاری هەولێر دەدزرێت،هێزەکانمان لە بەشی نەهێشتنی تاوان هەڵسان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ و توانیان شوێنی تۆمەتباری سەرەکی ئەنجامدەری تاوانی دزینی ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (ح. ع. ع) بدۆزنەوە وه تۆمه تبار دەستگیر بکەن له كومپانيای به ستانى Gps لەكاتى به ستانى Gps بۆ ئۆتۆمبيليك و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیرا، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی نا بە تاوانەکەدا".
ئەوەش هاتووە "تۆمەتبار وتی، لەگەڵ هەریەک لە تۆمەتباران (س.س. خ) و (ا.ت. ح) و (ی.ا.ع) و (ع.ف. م) هەڵدەستان بە کڕینی ئۆتۆمبێل، پاشان ئامێری GPSیان لەناو ئۆتۆمبێلەکان دادەنا و سویچیان کۆپی دەکرد و کۆپییەکیان لای خۆیان دەهێشتەوە، پاش ماوەیەک لە ڕێگای ئامێری Gps شوێنەکەیان دەستنیشان دەکرد و دەیاندزی، وه ( 7 )ئۆتۆمبێل ئامادە کرابوو بۆ دزین لەلایەن ئەم باندە، هێزەكانمان توانيان تۆڕی GPS هەڵبوەشێنینەوە،تاکو تۆمەتباران نەتوانن ئۆتۆمبێلەکان بدزن".
تۆمەتبارانی خواره وه هەریەکەو ئەرکێکی هەبوو لە رێکخستنی تاوانی دزین کە ئەنجامیان دەدات:
1- تۆمەتبار (ا.ت.ح) کاری ئەوە بوو پارەیان پێ بدات بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان بکڕن.
2- تۆمەتبار (س. س. خ) بیرۆکەکە هی ئەو بووە و رێکخستنی کارەکان و کڕینی ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن ئەو ئەنجام دەدرا.
3- تۆمەتبار (ح. ع. ع) ئەرکی ئەوە بوو کە ئامێری GPSی لەناو ئۆتۆمبێلەکان ببەستێت.
4- تۆمەتبار (ی. ا. ع) کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانی ئەنجام دەدا.
5- تۆمەتبار (ع. ف. م) کاری کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکات.
س،ر

بیروڕا