کوردستانی

دوو بڕیاری نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو بڕیاری نوێ لە وەزارەتی پەروەردەوە
مەودا میدیا-

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پرۆگرامی خوێندن بۆ خوێندکاران کورت ناکرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد ماوەی خوێندن درێژناکرێتەوە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بۆ ئەمساڵ پرۆگرامی خوێندن بۆ خوێندکاران کەم ناکرێتەوە".

لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی خوێندن وەزیری پەروەردە راشیگەیاند "ماوەی خوێندنی ئەمساڵ درێژ ناکرێتەوە، چونکە کاتەکە گونجاو نابێت و دەکەوێتە وەرزی گەرماوە"".

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ماوەی چەند رۆژێکە خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی گردبوونەوە ئەنجام دەدەن و داوا دەکەن یان پرۆگرامی خوێندنیان بۆ کەم بکرێتەوە یان ماوەی خوێندنیان بۆ درێژ بکرێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan