ئابووری

نرخی نەوت دابەزینێکی خێرای بەخۆیەوە بینی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت دابەزینێکی خێرای بەخۆیەوە بینی
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی دوێنێ بە شێوەیەکی بەرچاو نرخی نەوت بەرزبوویەوە، ئەمڕۆ لە ماوەیەکی کەمدا بەشێک لە نرخەکەی لەدەستدا.

دوێنێ لەگەڵ دەستپێکی هیرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، نرخی نەوت زیاتر لە پێنج دۆلاری چووە سەر و گەیشتە 105 دۆلار.

بەڵام ئەمڕپ بەشێوەیەکی دراماتیکی دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لەسەرەتای کردنەوەی بازاڕەکاندا بۆ 102 دۆلار دابەزی و ئێستاش بۆ 97 دۆلار دابەزیوە.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan