ئابووری

سبەینێ دابەشکردنی نەوت ئەم ناوچەیە دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ دابەشکردنی نەوت ئەم ناوچەیە دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بە شێوەیەکی سست بەڕێوەدەچێت و بڕیار وایە سبەی شەممە لە کۆیە نەوت دابەش بکرێت.

لیژنەی دابەشكردنی سوتەمەنی قەزای كۆیە رایگەیاند سبەی شەممە لە ناوەندی قەزاکە نەوتی سپی ماڵان دابەش دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە بۆ هەر خێزانێک بڕی 200 لیتر نەوت تەرخانکراوە و لەبەرانبەردا 90 هەزار وەردەگیرێت.

لە راگەیەنراوەکەدا روونکراوەتەوە تانکەرەکانی نەوت لای هەردوو بریكار ( عەبدول سەمەد حەمەسوور، و فەوزی ڕەشید تۆفیق) دەوەستن.

ب.م

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان