ئابووری
زیاتر لە 70 ملیار دۆلاری رووسیا لە ئەمەریکا بلۆک کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمەریکا لە کاردانەوەی هێرشەکامی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، سەرمایەی سێ بانکی رووسی بلۆک کرد، کە بەهاکەی دەگاتە سەروو 70 ملیار دۆلار.
دەلیپ سینگ، جێگری راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئەوەی خستەڕوو "وەکو بەشێک لە سزا ئەمەریکییەکانی سەر رووسیا، سەرمایەیە سێ بانکی گەورەی ئەو وڵاتە بلۆک دەکەین".
سینگ روونیشیکردووەتەوە کۆی سەرمایەی ئەو بانکانە، کە لە ئەمەریکا بووە بریتیە لە 70 ملیار دۆلار و ئیستا بلۆک کراوە.
پێشتر ئەمەریکا بەڕێوەبەرانی هەرسێ بانکەکەی سزاداوە، ئەوەش لە چوارچێوەی کاردانەوەکاندا بووە دژی هێرشەکەی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.
ب.م