کوردستانی

لەبارەی نرخی ئاردەوە دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی نرخی ئاردەوە دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دانەوێڵە لە پارێزگای سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان و رایدەگەیەنێت لە بەغداوە گەنمی پێویست دێت و ئەمەش رێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی نرخی ئارد.

نەسرین محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دانەوێڵە لە پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتییان کە نرخی ئارد بەرزنابێتەوە لە بەغداوە گەنمی پێویست دێت و ئەمەش رێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی نرخی ئارد".

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دانەوێڵە لە پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند "بڕێک گەنم هەیە لە سایلۆکانمان دەست دەکەین بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی یەکی هاوڵاتییان، بۆیە هیچ مەترسییەک نییە و گەنمی پێویست دابین دەبێت و نرخی ئارد بەرز نابێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan