ئابووری
بەغدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی نەناردوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی عیراق لقی هەولێر رایدەگەیەنێت تا ئێستا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانمان بە دەست نەگەشتووە.
حاجی عابید مزوری، بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی عیراق لقی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەخراوەتەسەر حسابە بانكی ئێمە و ئاگاداریش نەكراوینەتەوە بۆ ڕەوانەكردنی ئەو پارەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "نازانین بۆچی تا ئێستا ئەو پارەیەمان بەدەست نەگەشتووە، ئەوەندەی ئەزانین هیچ گرفتێك لە ناردنی پارە نییە، بەڵام مانگەكانی رابردوو لە 17 و 18ی مانگ بە دەستمان گەشتووە".
پێشتر جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی سیستمی عیراق هەموو مانگێك لە 18ی مانگەوە پارە لە وەزارەتی دارایی عیراق دەردەچێت و رەوانەی پارێزگاكان دەكرێت و تا 25ی مانگ دەگاتە دەستی بەڕێوەبەرایەتیەكان بۆ دابەشكردن و پارەی هەرێمی كوردستانیش لە دوای 18ی مانگەوە رەوانە دەكرێت".
بەهۆی نەناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی 2019 دواكەوتووە و حكومەت و وەزارەتی دارایی رۆژانە تەنها مووچەی وەزارەتێك یان چین و توێژێك دابەش دەكەن.