تەندروستی
دكتۆرە رۆژان باسی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شێرپەنجەی مەمك واتا دروستبوونی گرێ كە دوو جۆری هەیە ئەوانیش گرێی باش و گرێی خراپ و شێرپەنجەی مەمك لەژنان و پیاواندا هەیە، بەڵام رێژەكەی لەپیاواندا زۆر كەمە.
دكتۆر رۆژان عومەر، پسپۆڕی نەخۆشیەكانی شێرپەنجە رایگەیاند "قۆناغەكانی یەك و دوو و سێی شێرپەنجەی مەمك چارەسەری هەیە و چاك دەبێتەوە لەرێگەی نەشتەرگەری و حەپ و چارەسەر بەتیشك و هەندێك حاڵەتی كەم پێویستی بە چارەسەری كیمیایی دەبێت".
ئاماژەی بەوەش كردووە "شێرپەنجەی مەمك واتە دروستبوونی گرێ، ئەوەش كاتێك دەبێت كە زیاد لە پێویستی خانەكانی لەش دابەش دەبن، شێرپەنجەی مەمك لە پیاوانیشدا هەیە بەڵام رێژەكە لە ژناندا زیاترە و زیاتر ژن توشی دەبێت".
باسی لەوەشكردووە "كۆی توشبووانی شێرپەنجە لە ساڵی ڕابردوو ئەوانەی لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماركرابوون لەسەدا 25ی توشبووان شێرپەنجەی مەمك بوون ئەوەش بە مانای ئەوە دێت ئەو جۆری شێرپەنجە یەكێكە لەو حاڵەتانەی كە توشی هاوڵاتی دەبێت".