کوردستانی
چارەنووسی مووچە یەکلادەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا مئیدیا-
لەسەر پرسی مووچە و گرفتە داراییەکان کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ شەممە پێنجی ئادار كۆبوونهوهی ئهنجومهنی باڵای ئابووریی ههرێمی كوردستان بە بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و قەباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دهستیپێكرد.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا لە کۆبوونەوەکەدا دوو پێشنیاز تاوتوێدەکرێن کە یەکێکیان ئەوەیە لێبڕین لە مووچە دەکرێت بەپێی ئەو داهاتەی کە لەبەردەست حکومەتە و مانگانە مووچە دابەشدەکرێت.
مەودا میدیا زانیویەتی پێشنیازی دووەمیش ئەوەیە کە هەر کاتێک داهات بەشی ئەوەی کرد کە مووچە بەتەواوی دابەشبکرێت، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە 10 رۆژ بەسەر کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران تێپەڕیوە، کە دەبوو لە 25ی مانگ دابەشبکرایە.
ر. ئ.

بیروڕا