تەندروستی

زیانەکانی نەخواردنی سەوزە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیانەکانی نەخواردنی سەوزە
مەودا میدیا-

سەوزە یەكێكە لە خۆراكە سوودبەخشەكان بۆ جەستە، دەوڵەمەندە بەو مادە خۆراكییانەی كە بۆ جەستە و تەندروستی پێویستە، كەسانێك ئارەزوی خواردنی ناكەن و لێی دوردەكەونەوە، ئەمەش زیانی دەبێت.

ماڵپەڕی eatthis ئەو گۆڕانكاریانەی بڵاوكردووەتەوە كە بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر سەوزە نەخۆیت.

1. میزاجی دەبیت و باری دەرونیت ناجێگیر دەبێت، مەترسی تووشبوونت بە خەمۆكی زیاد دەكات.

2. زو زو هەست بە برسێتی دەكەیت و تێرنابیت، چونكە سەوزە سەرچاوەیەكی سەرەكی بەدەستهێنانی ریشاڵە و وادەكات هەست بە تێری بكەیت، لەگەڵ ئەوەشدا سەوزە یارمەتی هاوسەنگبوونەوەی شەكری خوێن دەدات.

3. گرفتی كرداری هەرست بۆ دروستدەبێت، جوڵەی ریخۆڵەكانت كەمدەبێتەوە، تووشی قەبزی دەبیت.

4. بڕی پێویست لە مادە خۆراكییەكان بەدەستناهێنیت و دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ڤیتامین و مادە كانزاییەكان لە جەستەدا، وەكو ڤیتامین A، C و E، مەگنسیۆم، زینك، فۆسفۆر، فۆلیك ئەسید.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب