کوردستانی

هەواڵی نوێ گەیشت لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوارەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵی نوێ گەیشت لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوارەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی چواریش چاوەڕوانی راپۆرتی وەزارەتی دارایین، ئاماژەی بەوەشکرد هەركاتێك پارەی پێویست هەبێ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

ئەمڕۆ هەینی 22ی نیسانی 2022 جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئێستا ئەو داهاتەی لە هەرێمی كوردستان هەیە 88%ی بۆ مووچە دابین دەكرێت".

لەبارەی مووچەی مانگی چوار (نیسان) وتی "بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار چاوەڕوانی راپۆرتی وەزارەتی دارایین و هەركاتێك پارەی پێویست هەبێ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی 2022ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە دوای جەژنی رەمەزانەوە، چونکە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری 2022 لە رۆژی 28ی نیسانی 2022 کۆتایی پێدێت، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش جەژن فریای دابەشکردنی مووچە ناکەوێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن