کوردستانی

ئاماری ئەو کەسانەی کە بەهۆی خۆڵبارینەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاماری ئەو کەسانەی کە بەهۆی خۆڵبارینەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین بەشێکی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە شاری سلێمانیش 13 کەس بەوهۆیەوە داخڵی نەخۆشخانەکان کراون.

سامان لەتیف، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئایاری 2022 تاوەکو کاتژمێر 12:00 نیوەڕۆ بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی روو لە ناوچەکەمان کردووە 13 هاوڵاتیی داخڵی نەخۆشخانەکان کراون"

بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "شەش حاڵەتیان لە نەخۆشخانەی شار بووە و حەوت حاڵەتیشیان لە نەخۆشخانەی منداڵان بووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو کەسانەی هاتوونەتە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆکراوە نێردراونەتەوە ماڵەوە، ئەوانەشی تەندروستییان باش نییە لە ژێر چاودێری پزیشکی دەمێنەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan