کوردستانی

روونکردنەوەیەک لەبارەی دۆخی شنگالەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەک لەبارەی دۆخی شنگالەوە
مەودا میدیا-

لەبارەی دۆخی شنگالەوە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت هیچ هێزێک لە شنگال نەجوڵێندراوە و دەنگۆکان رەتدەکاتەوە.

لیوا روکن جەبار تائی، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا لە بارەی دەنگۆی خراپی دۆخی ئەمنی شنگال رایگەیاند "هیچ راستییەک نییە بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەکرێنەوە، پێویستە ئەو دەنگۆیانەی لەلایەن چەند لایەنێکەوە بڵاودەکرێتەوە بەدرۆ بخوێتەوە”.

فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا وتی "سوپا لەم کاتەدا لە لە شوێنەکانیان نەجوڵێنراون ئەو دەنگۆیانەی باس لە جوڵە پێکردنی سوپا دەکەن دورن لە راستییەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan