کوردستانی
پێشمەرگە هێرشێکی داعشی تێکشکاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە سنووری میحوەری 5ی هێزی پێشمەرگە لە ناحیەی پردێ چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشی کردە سەر پێشمەرگە، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بەرپەرچدرانەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمشەو پێنجشەممە 5ی ئایاری 2022 کاتژمێر 10:00 خولەک لە سنووری میحوەری 5ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ، تیرۆریستان بەچەکی قەناس پەلاماری سەنگەرێکی لیوای 10ی پیادە یان داوە لەباشوری میحوەری پردێ".
ئاماژەی بەوەکراوە "لەو پەلامارەدا هێزەکانی پێشمەرگە سەلامەتن و هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، لەهەمان کاتدا، پێشمەرگە بەرپەرچی ئەو پەلامارەی تیرۆریستانیان داوەتەوە و راویانناون".
س.ر
ئاماژەی بەوەکراوە "لەو پەلامارەدا هێزەکانی پێشمەرگە سەلامەتن و هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، لەهەمان کاتدا، پێشمەرگە بەرپەرچی ئەو پەلامارەی تیرۆریستانیان داوەتەوە و راویانناون".
س.ر
بیروڕا


