کوردستانی
147 ھەزار گەشتیار سەردانی شاری سلێمانییان کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن و بەبازاڕکردنی گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا 147 ھەزار گەشتیار سەردانی شاری سلێمانی و ناوچەکانی دەوورووبەریان کردووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندن و بەبازاڕکردنی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکان، لەڕێگەی بازگە و دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەوە، 147 ھەزار گەشتیاری شارەکانی عیراق و وڵاتی ئێران و بیانی بۆ بە سەربردنی کاتێکی خۆش لە جەژن و رۆژانی پێشتر و دواتری بۆنەکەدا گەشتەکانیان بۆ سلێمانی و سەیرانگە و ھاوینە ھەوارەکانی ئەم شارە ئەنجامداوە، زیاتر لە 80%ی ئەو رێژەیە گەشتیارانی ناوەڕاست و باشووری عیراقن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، گەشتیاران ھەر لە سەرەتای گەیشتنیانەوە بە شێوەیەکی زۆر گونجاو پێشوازیان لێکراوە، ھەروەک توانراوە وەک پێویست شوێنی حەوانەوەیان لە بنکە گەشتیاریەکانی کەرتی تایبەت دەستبکەوێت.
باسی لەوەشکردووە، لە جەژنی رەمەزانی ئەمساڵدا ھاوینە ھەواری دوکان قەرەباڵغترین ناوچەی گەشتیاری بووە و زیاتر لە 170 ھەزار سەردانیکار و گەشتیار کاتە خۆشەکانیان لەو ھاوینە ھەوارە بەسەربردووە.
ر. ئ.

بیروڕا