کوردستانی
یەکەم حاڵەتی مردن بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە شاری کەرکوک تۆماکرا، قوربانییەکە ماوەی ھەفتەیەک لە نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە خەوێندراوە.
یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە شاری کەرکوک تۆماکرا، قوربانییەکە ماوەی ھەفتەیەک لە نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە خەوێندراوە.
سامان یابە، لێپرسراوی راگەیاندنی دیوانی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک بە کەناڵی کورسات نیوزی راگەیەندووە "ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شیفای 14 لە کەرکوک یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بەھۆی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا کە پیاوێکی تەمەن 47 ساڵانە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "پیشەی پیاوەکە قەسابە و لە ھەفتەی رابردووەوە دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی پەتاکە داخڵ بەو نەخۆشخانەیە کراوە، پاش وەرگرتنی چارەسەریش گیانی لەدەستدا".
تای خوێنبەربوون، پەتایەكی ڤایرۆسییە، بەهۆی تێكەڵاوبوون و لەڕێی ئاژەڵ و مێش و مەگەزەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هەروەها لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە.
تای خوێنبەربوون، پەتایەكی ڤایرۆسییە، بەهۆی تێكەڵاوبوون و لەڕێی ئاژەڵ و مێش و مەگەزەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هەروەها لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە.
دیارترین نیشانەكانی
دڵ تێكهەڵاتن و رشانەوە، لەگەڵ ئازاری جومگەكان، سكچون، تا، هیلاكی و لاوازی لە نیشانە دیارەكانی تای خوێنبەربوونن.
هەروەها چەند نیشانەیەكی نەخۆشییەكە دەریدەخات كە مەترسی لەسەر ژیانی تووشبووەكە هەیە، لەوانە خوێنبەربوونی ژێر پێست، دروستبوونی كێشە لە دەماغ، بێهۆشبوون، لەكاركەوتنی گورچیلە، دروستبوونی كێشەی هەناسەدان و لەكاركەوتنی جگەر، ئەوەش بەپێی وەزارەتی تەدروستییی عیراق و رێكخراوی تەندروستیی جیهانی.
چۆن دەگوازرێتەوە؟
كاركردن یان تێكەڵبوون لەگەڵ كەسانی تووشبوو، سەربڕین و خواردنی ئاژەڵی تووشبوو، بەكارهێنانی دەرزیی و ئامێری بەكارهاتوی تووشبوو، لە هۆكارەكانی گواستنەوەی نەخۆشییەكەن، لەگەڵ سێكسكردن لەگەڵ كەسانی تووشبوو بەبێ خۆپارێزی.
مێش و مەگەز، جرج و مشك، شەمشەمەكوێرە و گەنە هۆكاری سەرەكی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوونن، هەروەها مرۆڤی تووشبووش.
چۆن خۆت دەپارێزیت؟
بەپێی رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی و وەزارەتی تەندروستیی عیراق، بۆ خۆپارێزی، پێویستە گۆشت بە باشی دابپۆشیت و بیپارێزی لە مێش و مەگەز، دوركەوتنەوە و خۆپارێزی لە كەسانی تووشبوو، بە باشی پاككردنەوەی سەتڵی خۆڵ و خاشاك و داپۆشینی، لەگەڵ دانانی تەلمێش بۆ دەرگا و پەنجەرە.
وەزارەتی تەدروستیی عیراق و رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، رێنمایی هاوڵاتییان دەكەن چیمەنی ماڵەكانیان ببڕن، لە پێناو رێگریی لە مێش و مەگەز و بڵاوبوونەوەیان.
ر. ئ.
بیروڕا


