کوردستانی
مەودا میدیا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار ئاشکرادەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرچاوەیەکی تایبەت رایگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا کە لەسەرچاوەیەکی تایبەت وەرگرتووە، رۆژی یەکشەممە و دووشەممە مووچەی مانگی سێی ئەو شوێنانە دەدرێت کە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە، هاوکات هەر لە رۆژی دووشەممەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەستپێدەکات.
پشتریش هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "ئیشەڵا هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی چوار دابەشدەکرێت".
بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران حکومەتی هەرێمی کوردستان پشت بە داهاتی ناوخۆ، پارەی نەوتی فرۆشراو، هاوکاری هاوپەیمانان و ئەو بڕە پەرەیەی لە بەغداوە دێت دەبەستێت.
ر. ئ.

بیروڕا