کوردستانی
"وەزارەتی تەندروستی رێگەنادات دەرمان لە بەغداوە بۆ سلێمانی بێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بەهۆی ئەو فشارانەی خستوویەتییە سەر سلێمانی، رێگرە لە ناردنی راستەوخۆی دەرمان لە بەغداوە بۆ سلێمانی.
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بەهۆی ئەو فشارانەی خستوویەتییە سەر سلێمانی، رێگرە لە ناردنی راستەوخۆی دەرمان لە بەغداوە بۆ سلێمانی.
ئەمڕۆ شەممە حەوتی ئایاری 2022 دکتۆر بڕیار ره‌شید، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان فشارى خستووه‌ته سه‌ر سلێمانى و رێگرى كردووه له ماوه‌ى رابردوودا كه ده‌رمان به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ له عیراقه‌وه بگاته پارێزگاى سلێمانى. بۆ نمونه، له‌كاتى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌وه و به‌شێوه‌ى فه‌رمى چه‌ند جارێك رێگربووه له‌وه‌ى كه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عیراق ده‌رمان بنێرێت بۆ سلێمانى. هاوكات، ئامێرى (MRI) هاتووه بۆ پارێزگاى سلێمانى و پشكى ئه‌و پارێزگایه بووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێمه‌وه دراوه به پارێزگاى دیکە".
دکتۆر بڕیار رەشید ئاماژە بەوەشدەکات "له ماوه‌ى مانگى رابردوودا ئێمه هه‌وڵه‌كانمان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رمان له به‌غداوه به‌شێوه‌ى پاڵپشتى بێت بۆ سلێمانى و لیستێكى جۆراوجۆرى ده‌رمانیش ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بنێردرێت بۆ سلێمانى".
باسی لەوەشکردووە "ئێمه له به‌غدا نوێنه‌رى سه‌رجه‌م پارێزگاكانین ئه‌گه‌ر ئه‌و فشاره ئێستا له سلێمانى ده‌كرێت به‌رانبه‌ر هه‌ر پارێزگایه‌كى دیکەى عیراق یان هه‌رێمى كوردستان بكرایه به‌بێ گومان قسه‌مان ده‌بوو له‌سه‌رى و به‌رگرییمان لێده‌كرد وه‌ك چۆن ئێستا وه‌ك ئه‌ركى سه‌رشانمان به‌رانبه‌ر سلێمانى ده‌یكه‌ین".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


