کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە تەندروستیی هەولێرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر لەبارەی بڵابوونەوەی تای خوێنبەربوون لە ھەولێر روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، ھیچ حاڵەتێکی پەتاکە تۆمارنەکراوە و تەنھا حاڵەتێکی گومانلێکراو ھەیە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر لەبارەی بڵابوونەوەی تای خوێنبەربوون لە ھەولێر روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت، ھیچ حاڵەتێکی پەتاکە تۆمارنەکراوە و تەنھا حاڵەتێکی گومانلێکراو ھەیە.
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا ھیچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون تۆمارنەکراوە، تەنھا حاڵەتێکی گومانلێکراو ھەیە، کە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و نۆ مانگە، نمونەی خوێنی وەرگیراوە و نێردراوە بۆ تاقیگەی ناوەندی لە بەغدا بۆ پشتڕاستکردنەوەی حاڵەتەکە.
ئاشکراشیکرد، منداڵەکە لە بەغداوە سەردانی ھەولێری کردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، کە ھەوکردنی جگەری ھەیە نیشانەکانی زیاتر لە نیشانەی ھەوکردنی جگەر دەچێت، بەڵام لە شوێنێکەوە ھاتووە نەخۆشی تای خوێنبەربوونی تێدا بڵاوبووەتەوە و پزیشکی چارسەرکاریش گومان دەکات بەشێک لە نیشانەکانی ھەڵگری پەتاکە بێت.
وتیشی، گومانلێکراوەکە لە نەخۆشەکانی دیكە جیاکراوەتەوە و بەپێی وتەی پزیشکەکان و پسپۆڕانی پەتاکە کەمتر گومان دەکرێت ئەو ئەو حاڵەتەی ھەیە تای خوێنبەربوون بێت.
ر. ئ.
بیروڕا


