کوردستانی
هەواڵێک لەبارەی بەنزینەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆکاری راگرتنی بەنزینی 690 دیناری بۆ شاری سلێمانی ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت ناردنی بەنزینە 690 دینارییەکە تەنها بۆ پارێزگای سلێمانی راگیراوە.
ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هۆکاری راگرتنی بەنزینی 690 دیناری بۆ شاری سلێمانی ئاشکرا کرد و بە مەودا میدیای راگەیاند "بەنزینی 690 دیناری عیراقی لە پێش جەژنەوە بۆ سلێمانی نەهاتووە هۆکارەکەی دەگەڕێنەوە بۆئەوەی رۆژێک پێش جەژن واتە 1ی ئایاری 2022 کاتیۆشایەک ئاراستەی پاڵاوگەی کار کرا، ئەمەش کاریگەری لەسەر پاڵاوگەکە کردووە و ناردنی بەنزینەکەی راگرتووە".
ئاماژەی بەوەکرد "ناردنی بەنزینی 690 دیناری تەنها بۆ پارێزگای سلێمانی راگیراوە وەک ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوامانکردووە ئەو 25 هەزار بەرمیل بەنزینەی کە دەدرێت بە هەولێر بەشی سلێمانیشی تیادابێت یان بەشەکەی سلێمانی بنێرن، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە".
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی دابەزینی نرخی بەنزینەوە وتی "بەنزینێکی زۆر لە شاری سلێمانی هەیە کە لەلایەن بازرگانانەوە هێنراوە ئەمەش وایکردووە دابەزینی نرخی بەنزین بەردەوام بێت، هەروەها ئەگەر بەنزینی 690 دیناری دابەشبکرێت کاریگەریی خۆی دەبێت لەسەر دابەزینی زیاتری نرخی بەنزین".
س.ر

بیروڕا