کوردستانی

ئەمڕۆ پارتی بڕیاردەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ پارتی بڕیاردەدات
مەودا میدیا-

کەمێک پێش ئێستا بە سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئایاری 2022 ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی  مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆبووەوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەکە دەستیپێکردووە و ئەو بابەتانەی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت تایبەتە بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک کۆماری عیراق و چەند پرسێکی دیکە، هەروەها بڕیارە پارتی کۆتا بڕیاری خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چەند پرسێکی دیکەوە بدات.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan