کوردستانی
پۆلیسێک لەکاتی ئەرکدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی رابردوو لە کارمەندێکی پۆلیسی کاروباری بازگەکان لە بازگەی چیمەنی رێگەی کەرکوک - سلێمانی لەکاتی ئەرکدا بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کارمەندێکی پۆلیسی کاروباری بازگەکان بە پلەی مفەوەز لەکاتی ئەرکدا لەبازگەی چیمەن سەر رێگەی کەرکوک - سلێمانی بە فیشەکێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو کارمەندە ناوی "شاخەوان محەمەد"ە و تەمەنی 42 ساڵە دانیشتووی گەڕەکی شۆریجەیە و تاقانەی پێنج خوشکە و خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.
س.ر

بیروڕا