کوردستانی

پارتی کاتی بەستنی کۆنگرەی حزبەکەی دیاریکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی کاتی بەستنی کۆنگرەی حزبەکەی دیاریکرد
مەودا میدیا-

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت پارتی ناتوانێت خۆی بڕیاربدات لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد  لە مانگی 10 یان 11ی ئەمساڵ کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دەبەسترێت.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "پارتی ناتوانێت خۆی بڕیاربدات لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەڵکو پەرلەمان دەبێت خۆی بەپێی دەستووری خۆی بڕیاربدات و بەپێی ئەو یاساییەی کە  هەیە".

ئاماژەی بەوەکرد "پارتی لەگەڵ ئەوەیە بە گفتوگۆ چارەسەری سەرجەم کێشەکان بکرێت هەرگیز هەنگاوێکی نوێ نەنرێت تاوەکو چارەسەری کێشەکان نەکرێت، هەروەها پارتی بڕیاریدا هەریەک لە بڵند ئیسماعیل، قادر قادر، ھیوا چاوشین لە ئەندامی یەدەگەوە بکرێن بە ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی".

لەبارەی ئەنجامدانی کۆنگرەی چواردەیەمی حزبەکەی وتەبێژی پارتی وتی "بەستنی کۆنگرەی چواردەی پارتی زۆری بەسەردا تێپەڕیوە، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتیی پارتی دەسەڵات دراوەتە مەکتەبی سیاسی بۆ سەرپەرشتی ئامادەکارییەکانی کۆنگرە لە هەفتەی داهاتووە لیژنەکان دەستبەکاردەبن و لە مانگی 10 یان 11ی ئەمساڵ کۆنگرەی پارتی دەبەسترێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan