کوردستانی

دیاردەی مانگگیران لە هەرێمی کوردستان روودەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیاردەی مانگگیران لە هەرێمی کوردستان روودەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسی کوردستان رایدەگەیەنێت 16ی ئایاری 2022 دیاردەی مانگگیران لە هەرێمی کوردستان روودەدات، ئاماژە بەوەدەکات لە هەرێمی کوردستان ماوەکەی کەم دەبێت.

ئەژی چەتۆ، سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی دووشەممە 16ی ئایاری 2022 کاتژمێر 4:32 خولەکی بەرەبەیان دیاردەی مانگگیران لە هەرێمی کوردستان روودەدات و ماوەی 24 خولەک بەردەوامی دەبێت".

ئاماژەی بەوەکرد "مانگگیرانەکە بەپێی داتاکان ئەمەریکای باشوور و باکوور و ئەفریقیا و ئەوروپا دەگرێتەوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان ماوەکەی کەم دەبێت، چونکە کاتەکەی بەرەبەیانە".

سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسی کوردستان باسی لەوەشکرد "مانگگیرانەکە لە دەستپێکی تاوەکو کۆتایی بە گشتی پێنج کاتژمیر و 18 خولەک دەخایەنێت لە سەرجەم لەو وڵاتانەی کە دیاردەکەی تیادا روودەدات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan