کوردستانی
سەیدسادق؛ سێ تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌رزنجه‌ی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق سێ تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی لێكردنه‌وه و بردنی هێماکانی هاتوچۆی سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "دوای ئه‌وه‌ی هێمای هاتوچۆی سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كی ناحیه‌ی به‌رزنجه لێكرایه‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و شه‌قامه‌كه‌یان خسته ژێر چاودێرییه‌وه، سه‌ره‌نجام مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌رزنجه به هاوكاریی ئاسایشی به‌رزنجه توانیان دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ك. ح. خ.) له‌دایكبووی 1986 و (ب. م. أ.) له‌دایكبووی 1985 له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یاندا ده‌ستگیربكه‌ن".
باسی لەوەشکردووە "هه‌ردوو تۆمه‌تبار له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 444 له یاسای سزادانی عیراقی راگیراون".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كان و له‌سه‌ر دانپێدانانی دوو تۆمه‌تباره‌كه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌رزنجه توانیان تۆمه‌تباری سێیه‌م به‌ناوی (ف. ع. گ.) له‌دایكبووی 1988 ده‌ستگیربکەن".
ر. ئ.
بیروڕا


