کوردستانی
هەپەگە کوژرانی 11 سەربازی تورکیا رادەگەیەنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هەپەگە رایگەیاند، ئەمڕۆ و دوێنێ شەممە هێزەکانیان لە هەرێمی خواکورک، ئاڤاشین و زاپ هێزەکانی سوپای تورکیایان بەئامانج گرتووە و لە ئەنجامدا 11 سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون و دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیاش کراونەتە ئامانج.

هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "دوێنێ و ئەمڕۆ لە دەوورووبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە کەڤرێکونی گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئەشکەوتی برینداران، لەلایەن هێزەکانی یەژارستارەوە هێزی تورکیا کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا بە قەناس سەربازێک کوژرا، هەروەها لە ئێوارەی هەمان رۆژدا لە ئەنجامی چالاکییەکدا کە بە تاکتیکی شاراوەیی، هێرش و قەناس ئەنجامدران حەوت سەربازی تورکیا کوژراون".
باسی لەوەشکردووە "دوێنێ شەممە حەوتی ئایار هێزەکانی هەپەگە لە دژی سوپای تورکیا لە دەوورووبەری سەنگەرەکانی شەڕی گردی ئۆرتێی گۆڕەپانی بەرخۆدانی کارکەر چالاکیان ئەنجامدا، لە ئەنجامیشدا سەربازێک کوژراوە".
هێزەکانی پاراستنی گەل ئەوەشی خستوەتەڕوو "لە هەرێمی خواکورک رۆژی حەوتی نیسان هێزەکانیان بە چەکی قورس هێرشیانکردووەتە سەر سەربازانی تورکیا و لە ئەنجامدا دوو سەرباز کوژراون".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا