کوردستانی

دەرچووانی ئەم دوو بەشە دادەمەزرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەرچووانی ئەم دوو بەشە دادەمەزرێن
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، دەرچوانی بەشی پزیشکی ددان و پزیشکی دەرمانساز لە زانکۆکانی عیراق و ھەرێمی کوردستان و دەرەوەی عیراق، دەتوانن لە سبەینێوە بە مەبەستی دامەزراندنیان فۆرم پڕبکەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی پلاندانان و گەشەپێدانی مرۆیی لە وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماژەی بەوەکرد، دەرگای دامەزراندنیان کردووەتەوە بۆ دەرچووانی کۆلێژی بەشە پزیشکییەکانی ددان و دەرمانسازی ساڵی 2018- 2019 لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و عیراق و دەرەوەی عیراق.

باسی لەوەشکردووە "پاش دامەزراندنیان، دەرچووی ئەو بەشە پزیشکییانە بەگوێرەی پلەبەندی پزیشکی بەسەر ناوچەکاندا دابەشدەکرێن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "فۆڕمەکانی دامەزراندن بۆ پزیشکانی ددان لە بۆ ساڵی 2018-2019 سبەینێوە نۆی ئایار دەستپێدەکات و تاوەکو 22ی ئایار بەردەست دەبێت. بۆ پزیشکانی دەرمانساز، پڕکردنەوەی فۆڕم لە 12ی ئایار دەستپێدەکات تاوەکو 24ی ئایار بەردەست دەبێت".

سەبارەت بە دەرچوانی هەردوو بەشەکە، بۆ ساڵی 2019-2020 جەختیکردوەتەوە، بۆ پزیشكانی ددان، پڕكردنەوەی فۆڕم لە 26-5-2022 دەستپێدەكات تاوەكو 9-6-2022، بۆ پزیشكانی دەرمانساز، پڕكردنەوەی فۆڕم دەستپێدەكات لە 12-6-2022 تاوەكو 23-6-2022.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan