کوردستانی
"لە بەشێک لە فەردەکانی برنجی بایعی کەڕو دەبیندرێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایدەکات، لە بەشێک لە فەردە برنجەکانی لای بریکارەکانی خۆراک کەڕو دەبینرێت، داواش دەکات، ئەو هاوڵاتییانەی بەشە خۆراک وەردەگرن زانیان گرفتی هەیە وەری نەگرن.
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایدەکات، لە بەشێک لە فەردە برنجەکانی لای بریکارەکانی خۆراک کەڕو دەبینرێت، داواش دەکات، ئەو هاوڵاتییانەی بەشە خۆراک وەردەگرن زانیان گرفتی هەیە وەری نەگرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە "لە ئەنجامی بەدواداچونم بۆبەشێک لە بریکارەکانی خۆراک بۆم دەرکەوت لە بەشێک لە فەردەکانی برنج کەڕو لێیداوە"، دەشڵێت، داواکارم لە تەواوی بریکارەکانی پارێزگای سلێمانی ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین هەرفەردەیەک بەم شێوازەیان بینی دابەشی نەکەن بەسەر هاوڵاتییان لەڕێگەی ئیدارەی ناوچەکەیان بیگەڕینەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خۆراکی سلێمانی تاوەکو بۆیان بگۆڕن".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە پێشتریشدا حاڵەتی لەو جۆرە هەبووە چارەسەرکراوە داواکارم لە هاوڵاتییانیش کەبەشە خۆراک وەردەگرن زانیان گرفتی هەیە وەری نەگرن بەهیچ شێوازێک ئیدارەی ناوچەکەیان یاخود لیژنەکەمان ئاگاداربکەنەوە بە مەبەستی چارەسەرکردن و گەڕاندنەوەی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خۆراکی سلێمانی لەڕێگەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەوە وەزارەتی بازرگانی لەوجۆرە حاڵەتانە ئاگاداردەکەینەوە بەمەبەستی چارەسەرکردن".
پێشتر وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاندبوو سێ سەبەتەی خۆراک کە یەکێک لە مادەکانی برنجە، بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت، بەڵام تائێستا تەنها یەک وەجبەی بەسەر هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا دابەشکراوە.
ر. ئ.
بیروڕا


